به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بەپێی راپۆرتی بنکەی راگەیاندنی نوسینگەی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ، ئایەتوڵڵا خامنەیی فەرماندەری گشتیی هێزەکان ئەمڕۆ شەممە لە پێوەندیەکی ڤیدیۆیی دا لە گەڵ ئاهەنگی هاوبەشی دەرچوونی خوێندکارانی زانکۆکانی ئەفسەریی هێزە چەکدارەکان لە زانکۆی ئەفسەریی ئیمام حوسێن ، ئەم هێزە پڕ شانازیانەی بە قەڵای قایمی ئاسایشی گەلی سەربەرزی ئێران ونیشتمانیی بەهێز و ئازیز ناوبرد. رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی فەرمووی : دەسوەردانی بیانیەکان لە ناوچەکەدا مایەی ناکۆکی و خەسارە و هەموو پرس ورووداوەکان دەبێ بێ دەسوەردانی بیانی و بە سەرمەشق وەرگرتنی وڵاتانی ناوچەکە لە دەسەڵات و عەقڵانیەتی ئێران وهێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی یەک لا ببنەوە .
ئایەتوڵڵا خامنەیی ئاسایشی بە ژێرخانی بنەڕەتیی هەموو چالاکیە پێویستەکان بۆ پێشکەوتنی وڵات ناوبرد و وێڕای بە گرنگ زانینی مسۆگەربوونی ئاسایشی وڵاتان بێ پشت بەستن بە بیانیەکان فەرمووی : ئەم پرسە هەڵبەت بۆ گەلی ئێران ئاساییە بەڵام وڵاتانی جۆربەجۆر تەنانەت وڵاتانی ئەروپایی ئەم گرفتەیان هەیە .
رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ، ئاماژەی کردە دەمەقاڵەی ئەم بەینەی نێوان ئەورپا و ئەمریکا و فەرمووی : هەندێ لە ئەروپیەکان ، هەنگاوی ئەمریکایان بە خەنجەرلێدان لەپشتەوەڕا ناوبرد و بە جۆرێک گوتیان ئەروپا دەبێ بێ پشت بەستن بە ناتۆ و لە راستی دا بە ئەمریکا ، سەربەخۆ ، ئاسایشی خۆی دابین بکات .
ئایەتوڵڵا خامنەیی فەرمووی : کاتێک وڵاتانی ئەورپایی بە هۆی پشتبەستن بە ئەمریکا یانی وڵاتێک کە لە گەڵ ئەروپاش دا کێشەی نیە لە دابینکردنی ئاسایشی پاوەجێ هەست بە کەموکوڕی دەکەن ، حیسابی وڵاتانی دیکە کە هێزە چەکدارەکانی خویان خستووەتە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەمریکا و بیانیەکانی دیکە ، دیار و ئایشکرایە .
فەرماندەی گشتیی هێزەکان ، دابینکردنی ئاسایش بەپشت بەستن بە وڵاتانی دیکەی بە وەهمێک زانی و فەرمووی : کەسانێک کە ئەم وەهم و خەیاڵەیان هەیە بەمزوانە زللەکەیان وێدەکەوێ چونکە دەسوەردانی زاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی بیانیەکان لە ئاسایش و شەڕ و ئاشتی هە وڵاتێک ، کارەساتێکی گەورەیە .
رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ، کشانەوەی ئەرتەشی تەیار و بێ ورەی ئەخلاقیی و مەعنەویی ئەمریکا لە ئەفغانستانی بە نموونەیەک لە ئەنجامی دەسەڵات و هێزی رواڵەتی نەک راستەقینە نابرد و فەرمووی : ئەمریکیەکان بیست ساڵ پێش بۆ رووخاندنی تالیبان هێرشیان کردە سەر تالیبان و لەم داگیرکاریە درێژخایەنەدا ، کوشتار و تاوانکاری وزیانی زۆریان بەبارهێنا بەڵام دوای ئەو هەموو تێچووە مادی و ئینسانیە ، حکومەتیان بە تالیبان سپارد و کشانەوە کە ئەم راسیتە بۆ هەموو وڵاتان مایەی پەندە .
فەرماندەی گشتیی هێزەچەکدارەکان جەختی کردەوە : ئەو وێنە هالیوودیانە لە ئەرتەشی ئەمریکا و وڵاتانی هاوشێوە ، تەنیا نمایشە چونکە ماکی سەرەکیی و راستەقینەی ئەوان هەر ئەوەیە کە لە ئەفغانستان بینرا.
رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ، بێزاریی خەڵکانی رۆژهەڵاتی ئاسیا لە ئەرتەشی ئەمریکای بیرخستەوە و فەرمووی : ئەمریکیەکان لە هەر کوێ دەسوەردان بکەن ، دەبن بە بێزراوی گەلان .
فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان پێی داگرت : سەلاحی ناوچەکە لەوەدایە هەموو وڵاتان ئەرتەشێکی سەربەخۆ وپشتئەستوور بە گەلی خۆیان وهاوکار لە گەڵ ئەرتەشەکانی دراوسێکانیان هەبێت .
ربەری باڵای شوڕشی ئیسلامی دواجار فەرمووی : ئەرتەشەکانی ناوچەکە دەتوانن ئاسایشی ناوچەکە دابین بکەن و نابێ رێگا بدەن ئەرتەشە بیانیەکان بۆپاراستنی بەرژەوەندیی خۆیان ، دەسوەردان یان ئامادەبوونی سەربازییان هەبێت .
342/